ئاب 13, 2018 02:32 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی نەسر مەرجەکانی خۆی بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و بەرنامەی حکومەتی داھاتووی عێراق دەخاتەڕوو

بەرپرسێکی باڵای ھاوپەیمانیی نەسر لە بەیاننامەیەک دا مەرجەکانی ھاوپەیمانییەکەیان بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و حکومەتی داھاتووی عێراق ئاشکرا دەکات .

ھاوپەیمانی نەسرمەرجەکانی خۆی بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و بەرنامەی حکومەتی داھاتووی عێراق دەخاتەڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی مەرجەکانی خۆی بۆ ڕێککەوتن لە سەر دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و بەرنامەی حکومەتی داھاتووی عێراق  ڕادەگەیەنێت.

لەوبارەوە خالید ئەلعوبەیدی، لە بەرپرسانی باڵای ئەم ھاوپەیمانییە لە بەیاننامەیەک دا  مەرجەکانی ھاوپەیمانییەکەیان بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و حکومەتی داھاتووی عێراق ئاشکرا دەکات و ئەوەش و ڕوون دەکاتەوە کە ئەوان چەند رۆژێکە چەند شاندێکیان پێکھێناوە بۆ پێشوازی کردن و سەردان کردنی قەوارە سەرکەوتووەکان لە ئاراستەی گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەسەر میکانیزمە گونجاوکان لەمەڕ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە دەستنیشانکردنی بەرنامەی حکومەتی داھاتووش لەخۆدەگرێت. 

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ھاوپەیمانێتیی نەسر بەردەوام دەبێت لە کرانەوە بەڕووی ھەموو کوتلە سیاسییەکاندا و لەچەند رۆژی داھاتووش دا لەگەڵ سەرجەم ھاوپەیمانێتییە بەرەوەکاندا کۆدەبنەوە.

خالید ئەلعوبەیدی جەختیشی کردووەتەوە کە مەرجەکانی ئەوان بریتین لەوەی کوتلە سسیاسییەکان تا چەند بڕوایان بە ڕەتکردنەوەی پشکپشکێنە و توانایان لەسەر دانانی یاسا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ئابوورییەکان لەنێوانیشیاندا دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم عێراقییەکان ھەبێت.

ناوبراو ئاماژەشی کردووە ئەوەی کە پرۆژەی ئەوان بریتییە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی بەھێز و بەشداریکردن لە دروستکردنی چەند ھێزێکی ئەمنیی بەھێز و پیشەیی و خۆئامادەکردن بۆ شەڕی دژی گەندەڵی و ڕاوەدونانی گەندەڵکاران، و باوەڕھێنان بە دروستکردنی حکومەتێکی یەکگرتوو کە پشت بە پشکپشکێنە نەبەستێت و لەتوانایدابێت ھیوا بۆ عێراقییەکان و پرۆسەی سیاسی بگەڕێنێتەوە.

سەرپەیڤ