پێداگریی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لەسەر بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم
موحەممەد حەلبووسی لە یەکەم هەوڵوێستی دا وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی دا بە ئاڕاستەی دانانی ئەو یاسایانە هەنگاو هەڵگرێ کە لە بەرژەوەندیی گەلی ئەم وڵاتە و نەهێشتنی تیرۆریسم دابن .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەننەشرە ، حەلبووسی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی کردە چالاکیی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە و وتیشی : لە سایەی پێداویستیی عێراق بە کار و چالاکی زیاتر لەپێناو نەهێشتنی تیرۆریسم ، خێرایی لە دانانی ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقدان پێویستە .
رۆژی رابردوو محمد الحلبوسی به دهنگی 169 پهرلهمانتار، وهک سهرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ههڵبژێردرا.
حهسهن کهریم کهعبی ش وەک جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرا . نابراو پشکى پێکهاتەى شیعەکانە لە عێراقدا و دوو کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەبوو، ئەوانیش حەسەن کەریم لە هاوپەیمانى سائیرون وعلیه ئیمارە لە بەیارق ئەلخەیر.
محەمەد حەلبوسی لەدایکبووی ساڵی 1982 ، کە تەمەنی 36 ساڵەو بەوەش دەبێتە بچووکترین سەرۆک پەرلەمان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
محەمەد حەلبوسی لەسەر هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی خۆی کاندید کرد، بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراقو بە کۆکردنەوەی 169 دەنگ رکابەرییەکەی بردەوە، کە نزیکترین کاندید لێیەوە خالید عوبێدی بوو.حەلبوسی پێشتر پۆستی پارێزگاری ئەنباری هەبوو، هەروەها ساڵی 2014ش بەئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێرا.