ئه‌یلوول 16, 2018 16:22 Asia/Tehran
  • ڕەنگدانەوەکانی ھەڵبژێردرانی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق

سەرەنجام دوای ھەورازونشێوێکی چەند مانگە چارەنووسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕوون بووەوەو موحەممەد حەلبووسی بە دەنگی زۆرینەی نوێنەران، وەک سەرۆکی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا

سەرەنجام دوای ھەورازونشێوێکی چەند مانگە چارەنووسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕوون بووەوەو موحەممەد حەلبووسی بە دەنگی زۆرینەی نوێنەران، وەک سەرۆکی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا

لە ڕەوتی دەنگ وەرگرتن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تازەی  پەرلەمانی عێراق موحەممەد حەلبووسی ١٦٩ دەنگ، خالید عوبەیدی ٨٩ دەنگ و موحەممەد خالیدی چوار دەنگیان بەدەست ھێناو لە ئەنجام دا موحەممەد حەلبووسی کە لە لایەن فراکسیۆنی فەتح کە لە حەشدی شەعبیەوە نزیکە لایەنگریی لێ دەکرێت وەکوو سەرۆکی تازەی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.

دوای چەندین مانگ دەستخڕۆیی کە دوابەدوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی مانگی مەی عێراق بە سەر کەشی سیاسیی عێراق دا زاڵ بوو، سەرەنجام ھەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە واتای ھەنگاوی کارای عێراقییەکان لە ئاراستەی پێڕاگەییشتنی سیاسیی سەردەمی دوای داعش دێتە ئەژمار.

جەماوەری عێراق لە مانگی مەی ٢٠١٨ لە یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە دوای شکست ھێنانی داعش چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، کەچی دوابەدوای سەرھەڵدانی ھێندێک دڕدۆنگی لەبارەی ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان، ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ئەم ھەڵبژاردنە ھەتا مانگی ڕابردوو پەکی کەوتبوو. لەگەڵ ئەمەش دا سەرباری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ھەڵبژاردن، گۆڕانێکی ئەوتۆ لە دەرەنجامەکانی ڕووی نەدا.

 

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ڕووداوەکانی دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە ھۆی وەدواکەوتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکانی تازەی ھەر سێ ھێزەکەی ئەم وڵاتە واتە سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. بەڵام ھەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق مزگێنی دەری دوورکەوتنەوەی عێراق لە تووش بوونی بە بۆشایی سیاسییە. ئەم ھەڵبژاردنە کە بە دەنگێکی ھەتا ڕادەیەک بەرزو بەربڵاوو لە نێو تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراق دا ئەنجامی گرت نیشانەی ئەو ھاودڵی و ھاوپشتییەیە کە لەنێو ڕەوتە جۆربەجۆرە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەدا بەدی ھاتووەو دیارە زیاتر لە جاران بواریش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و ئینجا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە خۆش دەکات.

ئایەتوڵڵا سیستانی

لەم ناوەدا خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە بڵاو بوونەوەی ھەواڵنامەی مەرجەعییەتە بۆ تەواوی لایەن و کۆتلەکان لە بارەی ئەمەی کە «ھیچکام لەوانەیە کە لە ڕابردوودا پۆست و یان پلەو پایەیەکیان ھەبووە شیاوی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نین» ، لە لایەن نووسینگەی بەڕێزیانەوە، بووە ھۆی ئەوەی کە ھەتا ڕادەیەکی زۆر چارەنووسی خەڵک بە تایبەتی ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ڕوون بێتەوە. لەو دەرەنجامە سەرەتاییانەی ئەم پەیامە ڕێخۆشکەرەش ڕەخسانی بارودۆخ بۆ ھاتنە مەیدانی کەسایەتی گەلی تازەی کەمتر ناسراو ھەڵبەت ئامانجدارو دڵسۆزە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم وڵاتەدا.

ئاڵ و گۆڕەکانی عێراق ئەوەی دەرخست کە فەسڵولخیتابی ئایەتوڵڵا سیستانی دەتوانێ جارێکی تر وەک فەتوا کاریگەرەکەی بۆ خەباتی دژی داعش، عێراق لە قەیرانی سیاسی دەرباز کات و گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ حکومەتداری بێنێتە ئاراوە.

ھەر ئەم کەشە سیاسییە تازەیە بوو کە ھەلی بۆ بەرەی تازە ڕەخساند لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق. حەلبوسی وەکوو پارێزگاری سەرکەوتووی پارێزگای ئەنبار و کەسایەتییەکی نەرم و نیان لە سیاسەت دا ناسراوەو پێداگرتنی لە یەکەم لێدوانی دوای ھەڵبژاردنیشی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر بەردەوام کردنی خەباتی دژی تیرۆریزم و چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییەکان مزگێنی دەری بەدی ھاتنی بارستایی تازەیە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لەمەڕ پێ و شوێن گرتنی خواستی جەماوەرو ڕەت کردنەوەی دەستوەردانی دوژمنکارانەی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە بڕیاردان بۆ جەماوەری عێراق.

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد ریکان حەلبوسی، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد.

لە بەشێکی بروسکەکەی لاریجانی دا هاتووە : " گەلی عێراقی مەزن بە مێژووی مەزنی پێگەیەکی تایبەتی ھەیە لەلای گەل و حکومەت و سەرۆکی  مەجلسی شورای  ئیسلامی ئێران، ھیوادارم عێراق سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت." 

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەم وڵاتەی پیرۆزبایی کرد.

" بارام قاسمی" ڕۆژی شەممە بە پیرۆزبایی کردنی ئەم هەڵبژاردنە بە محەممەد ئەلحلبوسی " سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ، ئەندامانی پەرلەمان وخەڵکی ئەم وڵاتە وتی: کۆمار ئیسلامی ئێران هەموو کات پشتیوانی دێموکراسی ، یەکپارچەیی خاک ودەسەڵاتدارەتی نیشتمانی عێراق بووە ولە بڕیاری نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک پشتیوانی دەکات.

سەرپەیڤ