ئەلحەلبوسی : دانیشتنی هەڵبژاردنی جێنشینی فوئاد مەعسووم سێشەمەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت .
ئهیلوول 16, 2018 19:44 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ڕ ایکەیاند کە دانیشتنی هەڵبژرادنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەمە داهاتوو بەڕێوە دەچێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی تاقمی نێونەتەوەیی هەواڵدەری فارس موحەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی نوێ پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە ڕایگەیاند کە دەبێ بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان و خزمەتگوزاری و درێژەی ڕەوتی چاکسازیەکان هەنگاو هەڵبگیردرێت . ئەلحەلبوسی جەختی کرد کە ئێمە خوازیاری پەسەند کرانی یاساکانی خەریکی لێکڵینەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی جیدی لە گەڵ گەندەڵی داین . سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەمعی داهاتوو دانیشتنێک بۆ هەڵبژرادنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و جێنشینی فوئاد مەعسووم بەڕێوە دەچێ .