سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق : پشک بەندیەکان تەنیا دەبێتە هۆی کاولکاری
سەرۆکی نوێ پەرلەمان یئێراق وتی : پارتە جۆراوجۆرەکان لە پەرلەمان خەریکی بەڕێوە بردنی وتووێژی جیدی بۆ پێکهاتنی دەوڵەتێکی ڕێکەوتن لەسەر کراوە لە لایەن هەموو لایەنەکانە و ئەگەر بێتوو ئەو پرسە وەدی نەیەت فڕاکسیونی زۆرینە بڕیاری لەسەر ئەدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا موحەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێ ئێراق وتی : ڕەوڵی فڕاکسیونی زۆرینە لە پەرلەمانی ئێراق بەرتەسکە بە دیاریکرانی سەرۆک وەزیرانە . ئەو کاربەدەستە ئێراقی هیواداری دەربڕی کە هەڵبژاردنەکانی ناوبراو وەک سەرۆکی پەرلەمانی هەنگاوێک لە پێناو پێکهاتنی دەوڵەتی هێزمەند بێت کە بتوانێ وڵات بەرەو پێشەوە ببات . ئەلحلبوسی جەختی کرد : دەبێ زمانی پشک خوازی لە وڵات ببەسترێت چۆنکوو ئەو زمانە تەنیا بۆ ئێراق وێرانی بە دی دێنێ . ناوبراو وتی : پەرلەمکانی هی هەموو ئێراقیەکانە و من بۆ کۆتایی دان بە هۆز خوازی و پشک بەندی و پاراستنی یەکییەتی ئێراقیەکان هەوڵ ئەدەم .