وشداری هاوپەیمانی فەتحی ئێراق بە ئەمریکا و ئیسرائیل
نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفەتحی ئێراق بە ئەمریکا و ئیسرائیل وشداری دا و ڕایگەیاند : وڵامی هەر جۆرە هەڕەشە و دەسدرێژکاری ئەوان دژی بنکەکانی هێزی خۆڕاگری و حەشدی شەعبی سەخت و سامناک دەبێت .
ئاویگدور لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونی ماوەیەک لەمەوبەر هەڕەشەی کرد بوو کە پەلامار دەکاتە سەر بنکەکانی سەربازی لە ئێراق . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس نێنتسار ئەلموسەوی " نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی ئێراق ئەمڕۆ شەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومە وتی : ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ بە بووژاندنەوەی تڕوڕیسم کە بە دەس هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی و حەشدی شەعبی شکستیان هێناوە جارێکی دیکە داگیرکاری دەس پێی بکەن . ئەلمووسەوی جەختی کرد ئەمریکا و ئیسرائیل بە باشی دەزانن کە ئەگەر شەڕ دەس پێی بکەن ناتوانن کۆتایی پێی بێنن . بە لەناو چوونی داعش لە ئێراق لە دیسامبری 2017 خەڵک و پارتەکان کەسایەتیەکان و مێدیا ئێراقیەکان خوازیاری چوونەدعری سەربازانی بیانی بۆ وێنە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیانن .