تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 09:10 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ عەبدولمەهدی

"یان کوبیش" Yan Kubish نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێراق، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی هەڵبژاردەی ئێراق دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "کوبیش" لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر داکۆکی و پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق لە بواری جۆربەجۆردا و هیوای خواست ئێراق لە داهاتوودا پاوەجێی و بنیاتنانەوەیەکی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ و گەڵاڵە و پرۆژەی بەرفرەوان لە ئاراستەی خزمەت بە گەلی ئەم وڵاتە جێبەجی بکرێ.

"یان کوبیش" و "عادڵ عەبدولمەهدی" هەروەها لەو دیدارەدا هاوکاریی داهاتوویی نێوان ئێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەئاراستەی پاوەجێی و دامەزرانی هێوری لە ئێراق، داکۆکی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ بنیاتنانەوە ناوچە کاول کراوەکانی ئێراق و چەن پرس و بابەتی دیکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق ، سێشەممە دووەمی ئۆکتۆبەر، بە شێوەی فەرمی "عادڵ عەبدولمەهدی"ی کرد بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە.

"عادڵ عەبدولمەهدی" یەک مانگ دەرفەتی هەیە بۆ ئەوەی وەزیرانی کابینەکەی دیاری و پێناسە بکات.

"عادڵ عەبدولمەهدی" لە لایەن هاوپەیمانییە هەڵبژاردەییەکانی "سائرون" سەر بە "موقتەدا سەدر" و "فەتح" سەر بە "هادی عامری" پشتیوانی لێ دەکرێ.

سەرپەیڤ