کوژران و بریندار بوونی 6 ئێراقی بە هۆی هێرشی داعشەوە
له ئه‌نجامی دوو ھێرشی چه‌کداری له پارێزگای ئه‌نبار و شاری به‌سره دوو سه‌ربازی سوپا و دوو چه‌کداری حه‌شدی شەعبی له‌گه‌ڵ دوو کەسی مه‌ده‌نی کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر؛ ملازم عیماد عاموری ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاندووه، ژمارێک تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ھێزه‌کانی سوپا و حه‌شدی شەعبی له قه‌زای ھیت هەڵکەوتوو لە خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
به وته‌ی ملازم عیماد عاموری دوو سه‌ربازی سوپا له‌گه‌ڵ دوو چه‌کداری حه‌شدی شەعبی له ئاکامی ئه‌و ھێرشه‌دا، کوژراون و چه‌کدارێکی دیکه‌ی حه‌شدی سەعبی برینداربوو.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستان‌دا.
هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.