پێداگری عادلی عەبدولمەهدی لەسەر داکۆکی کردن لە پارتەکان و خەڵک لە دەوڵەتی داهاتووی ئێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی ئێراق پێداگری کرد : سەرکەوتنی دەوڵەتی داهاتووی ئەم وڵاتە بێ داکۆکی پارت و خەڵکی ئەم وڵاتە، نایەتە دی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک ، سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی ئێراق بە ئاماژەدان بە هەوڵی بێ وێنەی لە بواری دانانی بنکەیەک بۆ وەرگرتنی داواکاری خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ پۆستەکانی وەزارەتی وتی : ئامانج لەم کارە ، لابرانی پاوانخوازی لە دەسەڵاتە .
عادل عەبدولمەهدی بە ئاماژەدان بەمەی هەزاران کەس لە خەڵکی ئێراق داواکارییەکانیان ناردووە وتیشی : تاقمێکی پسپۆڕیی ئەم داواکاریانە لێک دەدەنەوە.
بەرهەم ساڵح سەرۆکی نوێی ئێراق سێ شەممە دووهەمی ئوکتوبەر بەشێوەی ڕەسمی عادل عەبدولمەهدی کردە بەرپرسی پێکهاتنی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە .
عادل عەبدولمەهدی لەماوەی یەک مانگ دەبێ وەزیرانی کابینەکەی خۆی دیاری بکات و بیانناسێ.