تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 18:53 Asia/Tehran
  • سوننەکانی عێراق وەزارەتخانەکانی خۆیانیان لە دەوڵەتی داھاتووی عێراق دا دیاری کرد

کۆتلەکانی سوننەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێڕستی ئەو وەزارەتخانەگەلەیان ئاشکرا کرد کە لە دەوڵەتی داھاتووی عێراق دا داوای دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، کەناڵی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆیەوە وای بڵاو کردەوە کە، کۆتلەکانی سوننەی عێراق ڕایانگەیاندووە: ئەو وەزارەتخانەگەلەی کە بە نیازن لە دەوڵەتی داھاتووی عێراق دا بە ئەستۆی بگرن، داگری وەزارەتی بەرەڤانی، وەزارەتی داد، وەزارەتی پەروەردەی باڵاو توێژینەوە زانستییەکانن.

ئەم سەرچاوانە بە ڕووسیا ئەلیەومیان ڕاگەیاندووە کە، کۆتلەکانی سوننە دوو وەزارەتخانەی کارو کۆمەڵایەتی و ھەروەھا زانست و تەکنۆلۆژیاشیان دەوێت.

عادڵ عەبدولمەھیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە ھەنگاوێکی ناوازەدا ماڵپەڕێکی بۆ وەرگرتنی داخوازیی پاڵێوراوان بۆ وەزارەتخانەکانی دەوڵەت ناساند کە تەواوی عێراقییە خاوەن مەرجەکان بۆیان ھەیە ناوی خۆیانی تیادا بنووسن.

عادڵ عەبدولمەھدی کە لە لایەن ھەردووک کوتلەی بنیاتنان و چاکسازییەوە کاندید کرا بوو بۆ وەرگرتنی  پۆستی سەرۆکایەتی دەوڵەتی نوێی عێراق لەم دواییەدا بە شێوەی فەرمی بە فەرمانێک لە لایەن بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی گرتە ئەستۆ.