تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 08:26 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی

"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا هەڵبژێردرانی "بەرهەم ساڵح"ی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ «سطام جدعان الدندح» باڵوێزی سووریا لە ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ "بەرهەم ساڵح" لە بەغدا دیداری کرد و پەیامی نووسراوەی "بەشار ئەسەد"ی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێراق کرد.

بەشار ئەسەد" لەو پەیامەدا ، هەڵبژێردرانی "بەرهەم ساڵح" وەکوو سەرۆک کۆماری ئێراقی پیرۆزبایی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێراق لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر پتەو بوونی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سووریا و پێویستیی بەهێزتر و بەربڵاوتر بوونی ئەو پێوەندییانە لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات.

پەرلەمانی ئێراق سێشەممە دووەمی ئۆکتۆبەر، "بەرهەم ساڵح"، بەربژاری سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژارد.

پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام دیکتاتۆری لەسێدارە دراوی ئێراق ، گرووپە جۆربەجۆرە سیاسییەکان لە ئێراق لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی لە دەستی کوردەکانی ئەم وڵاتەدا بێ.

پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە تا ئێستا بە دەستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئەم وڵاتەوە بووە.

 

 

سەرپەیڤ