تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 10:05 Asia/Tehran
  • دوو تەقینەوە بەغدا و کەرکووکی هەژاند

دوو تەقینەوە شەوی ڕابردوو بەغدا و هەروەها ناوچەی داقوقی لە باشووری پارێزگای کەرکووک هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە ئەمنییەکانی ئێراق ڕایانگەیاند کە بۆمبێکی دەسکرد لە ناوچەی "بەلەدیات" لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو تەقینەوەیەدا سێ شاروومەندی ئێراقی کوژران و ژمارێکی دیکەیش بریندار بوون.

هەروەها بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکردی دیکە لە ناوچەی داقوق لە باشووری کەرکووک، ٢  چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.

 

سەرپەیڤ