تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 10:18 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: سوننەکان واز لە بەشخوازی بێنن

سەرۆکی هاوپەیمانیی "سائرون" و ڕەوتی سەدری ئێراق لە نامەیەکدا بۆ شاروومەندانی سوننەی وڵاتەکەی، داوای لەوان کرد واز لە بەشخوازی و فیرقەخوازیی ئایینی وەلا نێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "موقتەدا سەدر" لە نامەیەکدا کە سەر لە بەیانی یەکشەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا داینا، داوای لە سوننەکانی ئێراق کردووە، قازانج و بەرژەوەندیی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندیی حیزبی و کۆتلەیی دانێن و کەسایەتیی شیاو و تێکنۆکراتی سەربەخۆ بۆ پۆستە دەوڵەتییەکان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاشتیانە و ئەمن بۆ هەموو گرووپە ئێراقییەکان لە تەنیشت یەکتری و بەدوور لە خەیانەت و گەندەڵی دابین بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکان؛ پارتە سوننەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو دەوڵەتی داهاتووی ئەم وڵاتە دەبێ وەزارەتخانەکانی بەرگری، داد ، زانست و خوێندنی باڵا بداتە دەستی عەرەبی سوننیە.

ژمارێک لە ژێدەرەکان هەروەها ڕایانگەیاند؛ پارتە سوننەکانی ئێراق لە دووی دەس خستنی پۆستی وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆژیایی زانیاریشن.

دەوڵەتی بەش و دابەش یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ڕەخنە و ناڕەزایەتی جەماوەری بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێراق لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا بووە و هەروەها یەکێک لە بەڵێنە سەرەکییەکانی زۆرێک لە پارتەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەمدواییەی ئەم وڵاتە بووە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق، ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ