تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، دەبێتە هۆی چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە

بە پێکهاتنی کابینەی نوێی عێراق، بە فەرمی کێشەی سیاسی لەو وڵاتە کۆتایی پێ هاتووە و خولێکی نوێ دەس پووە.

عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کابینەی نوێی ئەو وڵاتەی بە پەرلەمانی عێراق ناساند تا بە فەرمی سەردەمی سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی کۆتایی پێ بێت. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆک وەزیرانێک و 22 وەزیری هەیە. عەبدولمەهدی ناوی 21 وەزیری بە پەرلەمان داوە و تەنیا بۆ وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکان کە بەشی کوردەکانە، وەزیرێکی دیاری نەکردووە.

عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

بۆ دەنگی متمانە بەخشین بە سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنەکەی، دەبێ دوو لە سێی پەرلەمانتارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بن. پەرلەمانی ئێستاکەی عێراق 329 نوێنەری هەیە و دەنگی متمانەدان بە سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنەکەی دەبێ بە بەشداری 220 نوێنەر بەڕێوە بچێت تا بە فەرمی بناسرێت کە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییە ئەو مەرجەی هەبووە.

ئەم ڕووداوە باس لەوە دەکات کە پارت و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستاکەی عێراق تێگەیشتوون و بۆ پەڕینەوە لە خولی گواستنەوە حکوومەت لە عەبادییەوە بۆ عەبدولمەهدی، بیروبۆچوونێکی هاوبەشیان هەیە.

بەم حاڵەشەوە هێشتا ناکۆکی سیاسی هەر لە نێو گرووپ و لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا دەبینرێ، چوونکە هەر بۆچوونی بەشخوازانە و هۆزی لە نیو لایەن و کۆتلە سیاسییەکاندا هەیە.ه

سەبارەت بە ئەنجومەنەکەی عادڵ عەبدولمەهدیش چەند خاڵی جێی گرینگ هەیە. عەبدولمەهدی پۆستی جێگر و یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی وەلاناوە و نەیهێشتووەتەوە. پێکهاتەی کابینەش باس لەوە دەکات کە عادڵ عەبدولمەهدی لە بواری هەڵبژاردنی ئەندامانی حکوومەتەکەی بەرتەسکی داڕشت و بەشخوازی ڕێبەرانی سیاسی وڵاتەکەشی لەپێش چاودا بووە.

ئەگەرچی کابینەکەی عەبدولمەهدی ڕۆژی شەشەمی نۆڤەمبەر تۆکمە دەبێت بەڵام ئەوەی کە توانیویە لە ماوەی مانگێک دەرفەتی یاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی بناسێنێ، پیشان دەدات بن بەستی سیاسی لە عێراقدا کۆتایی پێ هاتووە.

 

 

 

سەرپەیڤ