حه‌شدی شه‌عبی: هه‌وڵێکی داعش بۆ دزەکردنە ناو به‌غدا پووچه‌ڵ کرایه‌وه
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند که هه‌وڵێکی چه‌کدارانی رێکخراوی داعشیان بۆ دزه‌کردنه ناو به‌غدای پێته‌خت پووچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2018 بڵاویکردوه‌ته‌وه، هێزێکی سه‌ربه حه‌شد به‌ناوی (روح الله) هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌کانی باکوری خۆرهه‌ڵاتی ناحیه‌ی جورف ئه‌لنه‌سر که به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ده‌ڕاوت.حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری، هێزه‌که‌یان ده‌ستی به‌سه‌ر تونێل و چاڵێکدا که بڕێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌دا رێگری له دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش بۆ ناو به‌غدای پایته‌خت گیراوه.له لایەکی دیکەوە ده‌زگای هه‌واڵگری و بنبڕکردنی تیرۆری عیراق که‌سێکی به‌ناوی ئه‌بو عه‌لوش ده‌ستگیر کرد که تۆمه‌تباره به توندوتیژی و ته‌شهیرکردن به‌ناوی مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ک له ده‌زگای هه‌واڵگری و بنبڕکردنی تیرۆری عیراق رایگه‌یاند: هێزێکی ده‌زگاکه که‌سێکیان به‌ناوی ئه‌بو عه‌لوش له پارێزگای که‌ربه‌لا ده‌ستگیرکردوه.وتیشی، ئه‌بو عه‌لوش تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و ته‌شهیرکردن و ناوزڕاندن و ئه‌و کاره‌شی به‌ناوی مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه‌وه کردوه.له‌لایه‌کی دیکه‌وه و له شاری عه‌مماره، ئیسماعیل جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌ی ئه‌و شاره له هه‌وڵێکی کوشتن رزگاری بوو، ئه‌وه‌ش کاتێک چه‌ند چه‌کدارێک ئه‌و به‌رپرسه‌یان له‌کاتی تێپه‌ڕبونی به شه‌قامێکی ناوه‌ڕاستی عه‌مماره درایه‌به‌ر ده‌ستدڕێژی گولـله.سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاندوه که جگه‌له زیانی ماددی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌ی عه‌مماره زیانی پێ نه‌گه‌یشتوه.