تشرینی دووه‌م 07, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی عادڵ عەبدولمەهدی بە سپاردنی وەزارەتی دادی عێراق بە کورد

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بووە بە سپاردنی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بە کورد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕێزان ئەلشێخ پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق باسی ئەوەی کردووە کە گوایە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەند بووە بە سپاردنی وەزارەتی دادی ئەم وڵاتە بە کورد.  ناوبراو وتووشیەتی: ئێمە هێندێک وتووێژمان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد ئەنجام داوە و ئەمەش مافی خۆمانەو عادڵ عەبدولمەهدیش جەختی لە سەر ئەم بابەتە کردووە و ڕەزامەندە.

ئەم پەرلەمانتارەی یەکێتی وتووشیەتی: پاڵێوراومان بۆ بە ئەستۆگرتنی ئەم پۆستە خالید شوانییە و بە هیواین لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا شیاوەتییەکەی لە پەرلەمان دا پەسەند بکرێت. پێشتر ئەو پێڕستەی کە لە لایەن عادڵ عەبدولمەهدییەوە ئاراستە کرا بوو وای دەگەیاند کە وەزارەتی دادی عێراق بە بزوتنەوەی مەسیحیی بابلیۆن بە سەرۆکایەتیی ڕیان کلدانی لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی سپێردراوە.