تشرینی دووه‌م 08, 2018 11:52 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی شانەیەکی نووستووی تیرۆریستی لە سامەڕە

شانەیەکی نووستووی تیرۆریستیی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعش لە نێو شاری سامەڕەدا ناس کراو لەنێو برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەلەشکر عماد زەھیری سەرکردەی ھەڵمەتی سامەڕە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم تۆڕە تیرۆریستییە کە لەنێو شاری سامەڕەدا خەریکی چالاکی بوو لە ئەنجامی ڕاپۆرتگەلێکی وردی ھەواڵگرییانە ناس کراو لەنێو برا.

بە قسەی زەھیری شەش ئەندامی ئەم شانەنووستووە تیرۆریستییە گیراون و بڕێک چەک و چۆڵ و تەقەمەنیشیان لێ گیراوە کە بۆ ئەنجام دانی ھێرشی خۆکوژانە بەکاریان ھێناون.

شاری سامەڕە لە باکووری بەغدا لەو ئامانجە سەرەکیانەی تیرۆریستان بووە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا بە تایبەت لە ڕۆژانی زیارەتی ملوێنیی ئەربەعینی حسەینی(ع)، بەڵام لانیکەم لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەم بوارەدا ھیچیان پێ نەکراوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا.

لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرپەیڤ