تشرینی دووه‌م 08, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • ترەمپ باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دا دەگۆڕێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نیازە باڵوێزی واشێنگتۆن لە عێراق دا بگۆڕێت و نوێنەری ئەم وڵاتە لە یەمەن بکات بە جێگرەوەی

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە بەکاتی واشێنگتۆن ڕایگەیاند، کۆشکی سپی بە نیازە ( مەتیۆ تۆئلێر) باڵوێزی ئێستای ئەمریکا لە یەمەن وەک باڵوێزی تازەی وڵاتەکەی لە عێراق دا دیاری بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووداو، بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپی، تۆئلێر بڕیاری جێگای داگلاس سیلیمان بگرێتەوە کە لە ساڵی 2016ەوە بەرپرسایەتیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای بە ئەستۆ بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هێندێک لە سەرچاوە ئەمریکییەکان ( مەتیۆ تۆئلێر) باڵوێزی ئێستای ئەمریکا لە یەمەن ئەزمونێکی باشیشی لە بارەی کاروباری هاوپەیوەند بە ئێرانیشەوە هەیەو یەکێک لەو هۆکارانەی دیاری کرانی وەک بەرپرسی تازەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش هەر ئەم ئەزمونەیەتی، چونکو وا دیارە واشێنگتۆن لەم دواییەدا لە کردەوەی سیلیمان لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە عێراق لە بەر خۆیان وتەنی دۆش دامانی لە بەرامبەر دەست ڕۆییشتووی ئێران لە عێراق دا، بەتوندی ناڕەزامەندو بەگلەییە.

تۆئلێر بەرلەمە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی باراک ئوباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش باڵوێزی واشێنگتۆن لە کوەیت دا بووە.