سێ کوژراو و چوار بریندار لە تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە موسڵی ئێراق
تشرینی دووهم 09, 2018 08:33 Asia/Tehran
میدیاکانی ئێراقی باسی تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراویان کرد لە ڕۆژاوای شاری موسڵ کە بە هۆیەوە چەند کەس کوژران و بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، میدیاکانی ئێراقی باسی تەقینەوەیەکیان کرد لە شاری موسڵ لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە .
کەناڵی سومەریە نیووزی ئێراقی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لەبەر تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە شەقامی بەغدای ئەم شارە، سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماری ڕاگەیەندراو لەلایەن ئەم کەناڵەوە ئاماری بەراییە و لەوانەیە کوژراوانی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە زۆرتر ببێ.