تشرینی دووه‌م 09, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • دوو سەرکردەی داعش لە ڕۆژاوای  ئێراق کوژران

شەش ئەندام لەوان دوو سەرکردەی تاقمی تەکفیری تیرۆریستی داعش لە بوردومانی هێزەکانی سوپای ئێراق لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ، کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە سەرکردایەتیی  حەشدی شەعبی لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای پارێزگەکانی نەجەف  و کەربەلا   بە هەواڵدەریی مەعلوومەی ئێراقی وتووە کە ئەم کەسانە لە کاروانێک دا کاتی گەیشتن بۆ ناوچەی بیاوانی  لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیە کەوتنە بەر پەلامار.

لەم پەلامارەدا کە بە پێی  ڕاپۆرتگەلێکی  وردوڕێک و پێک  ئەنجامی گرت،  هەروەها چەند ئوتوموبیلی تیرۆریستانیش تێک شکێندرا.

ڕاپۆرتێکی دیکەش دەڵێت  فەرمانبەرێکی وەزارەتی بازرگانی ئێراق لە پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا لەبەر تەقینەوەی بومبی لێوارجادەیی ، گیانی لە دەست داوە . 

بەپێی هەواڵێکی تر، دوو ئەندامی هەڵاتووی داعش ڕۆژی پێنج شەممە کاتی سەردان لە یەکێک لە ئیدارەکانی شاری مووسڵ لە باکووری ڕۆژاوای ئێراق،  گیران.

 سەرباری ڕاگەیاندنی  کۆتایی بوونی سەربازیانەی داعش لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، چالاکی پرژوبڵاوی هێزەکانی داعش  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق بە تایبەت باکوور و ڕۆژاوا و هەروەها بەغدای پێتەخت و ناوچەکانی دەورووبەری درێژەی هەیە.

هێزی هاوبەشی  ئێراقیش  ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر لە وڵات بۆ پاکتاوکردنی  بەرماوەکانی داعش ، ئەنجام دەدەن.