کوژرانی پلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق
هێزه‌کانی ئاسایشتی دیاله‌ی عێراق باسی کوژرانی پلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە له‌م پارێزگایەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە،هێزه ئاسایشتیەکانی عێراق کوژرانی پلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دیالەدا ڕاگه‌یاند.
سدیق ئه‌لحوسه‌ینی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاندووە: لەماوەی ڕۆژانی رابردوو لە ئەنجامی له هێرشێکی ئاسمانی‌دا له نزیک ناوچه‌ی مه‌یته‌ی سنووری نێوان پارێزگاکانی دیاله و سه‌لاحه‌دین ئه‌بو عه‌بدوڵا گه‌وره تیرۆریستی گرووپی داعش له‌گه‌ڵ یه‌کێک له یاریده‌ده‌ره‌کانی کوژراوه.
بە قسەی ناوبراو، ئه‌و تیرۆریسته پیلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی و داینه‌مۆی تاقمی تیرۆریستی داعش بووه له خۆیان وتەنی ویلایه‌تی دیاله و کوشتنیشی گورزێکی کوشنده‌ی دیکه له‌و گرووپه تیرۆریسته دێتە ئەژمار.
جێگای ئاماژەیە کە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا لەژێر ڕکێفی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کراون، بەڵام کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بە شێوەی پەنامەکی هێشتا لە چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتەدا ئامادەن و جاروبار هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.