عەبدولمەهدی ڕازیە بە دانی وەزارەتی دادی عێراق بە کورد
تشرینی دووهم 09, 2018 20:22 Asia/Tehran
نوێنەرێکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاگەندەی کرد کە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەلە گل پێدانی وەزارەتی داد بە کوردەکان ڕێککەوتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووسیا یەوم ، ڕێزان شێخ نوێنەری پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ پێدانی وەزارەتی دادی دەوڵەتی ناوەندی بە کوردەکان ڕێککەوتووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە دانوستانمان بۆ دەست خستنی وەزارەتی داد ئەنجام داوە و ئەمە مافی ئێمەیە و عادڵ عەبدولمەهدیش لە سەر ئەو پرسە جەختی کردووە و ڕێککەوتووە.
شێخ جەختی کرد: بەربژێری ئێمە بۆ دەست خستنی ئەو وەزارەتخانە خالد شوانە و هیوادارین لە ماوەی ڕۆژاوی داهاتوو شیاو بوونی لە پەرلەمان پشت ڕاست کراوەتەوە.