تشرینی دووه‌م 10, 2018 18:28 Asia/Tehran
  • بەشداری ئێران لە پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا

چل وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا بە بەشداری بەرچاوی کۆمپانی گەلێک لە کۆماری ئیسلامی ئێران و٧٠وڵاتی جیهان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وباڵوێزی ئێران لە بەغدا دەستێبەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئیرەج مەسجدی" بالوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕۆژی شەممە لە ڕێورەسمی دەسپێکرانی کاری چل وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا کە نوێنەرانی کۆمپانیەکانی ئێرانی وبیانی ئامادەبوون وبەشداریان تیداکر د، ژووری تایبەتی کۆمپانیە ئێرانیەکانی خستە گەڕ. ناسر بیهزاد" ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا یش لە پەرواێزی چلو پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا وتی: ٥٣ کۆمپانیای ئێرانی لە بەشە جۆربەجۆرەکان لەم خۆلە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشداریان کردووە. بیهزاد وتی: کۆمپانیەکانی ئێرانی لە بەشەکانی پیشەسازی ، خزمەتی تەکنیکی ئەندازیاری ، فەرش وکۆتاڵ ، مادەی خواردەمەنی ،کەلوپەلای ناوماڵ، جل وبەرگ وپیشەسازی ترۆمۆبیل لە پێشانگەی بەغدا بەشداریان کردووە. چل وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا هەتا نۆزدەی نوامبەر بەردەوامە .

سەرپەیڤ