نوێنەری هاوپەیمانی بنیاتنانەوە لە پەرلەمانی ئێراق وتی : حەشدی شەعبی پیلانەکانی ئەمریکا لە ئێراق پووچەڵ دەکاتەوە
کانونی یهکهم 03, 2018 19:00 Asia/Tehran
نوێنەری هاوپەیمانی بنیاتنانەوە لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد لەسەر پووچەڵکرانەوەی هەموو پیلانەکانی ئەمریکا کە سەربازەکانی لە سنوورەکانی ئێراق و سووریا جێگیرن لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراقەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس عەباس ئەلعاتفی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئێستاکە پیلانێکی بۆ چوونی دووبارەی ئەندامانی جەنایەتکاری داعش بۆ ئێراق داڕشتووە وتی : هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق هەموو پیلانەکانی ئەمریکا کە سەربازانی لە سنوورەکانی ئێراق و سووریا جێگیرن پووچەڵ دەکاتەوە . ئەلعاتفی جەختی کرد کە هێزە ئەمریکاییەکان بە توانایی و بوێری حەشدی شەعبی بەم زووانە لە خاکی ئێراق دەچنە دەر .