کانونی یه‌که‌م 03, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • داواکاریی موقتەدا سەدر لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد، وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و باقی بەرپرسانی پۆستە ئەمنییەکان لەنێو کەسانی سەربەخۆ و بەدوور لە لایەنگرییە حیزبییەکان هەڵبژێرێ.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە نامەیەک بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: لە فەرماندەرانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە پۆستە گرینگە ئەمنی و سەربازییەکان کەڵک وەربگیردرێ.

بڕیارە پەرلەمانی عێراق سبەی سێ شەممە لەبارەی هەشت وەزیری ماوەی کابینەی عەبدولمەهدی لەوان دوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری، بڕیار بدات.

بەپێی دواڕاپۆرەکان، دوو فراکسیۆنی سازندەیی و ئیسلاح کە فراکسیۆنی گەورەی لایەنگری حکومەتی عەبدولمەهدین، لەسەر بەربژێریی فالح فەییاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ ڕێککەوتوون بەڵام فراکسیۆنی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، لەگەڵیدا نەیارەتی کردووە.

سەبارەت بەبەربژێریی وەزیری بەرگریش دەگوترێ، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو و فەیسەڵ ئەلجربا لە فەرماندەرانی پێشووی سوپای عێراق، ئاشکراترین بەربژێرانی ئەو پۆستەن و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کراوە کە پەرلەمان سبەی لەوبارەوە بڕیار بدات.