کانونی یه‌که‌م 05, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • وەزیری بازرگانی ئێراق: قووڵتر بوونی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران ، سیاسەتی ئێراقە

وەزیری بازرگانی ئێراق پێداگری کرد: بەهێزبوونی پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسەتی دەوڵەتی ئێستای ئێراقە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیرەج  مەسجدی  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا وتی : سیاسەتی ئێراق و پێداگری سەرۆک وەزیران، بەهێزکردنی  پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

هاشم عانی  لەم چاوپێکەوتنەدا هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێداگری  کرد لەسەر  هاوڕێیی نەکردن لەگەڵ بایکۆتەکانی زاڵمانە و یەکلایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێران.

وەزیری بازرگانی ئێراق  هیواداری دەربڕی بەسەفەری  بەم زووانەی وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران بۆ ئێراق، شایەتی پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی پێوەندی بازرگانی دوو وڵات بین.

باڵوێزی  ئێران لە بەغداش  لەم دیدارەدا هیواداری دەربڕی پێوەندی بازرگانی  دوو وڵات زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ. 

ئیرەج مەسجدی  هەروەها لە هەڵوێستی گەل و دەوڵەتی ئێراق بۆ نەیارەتی کردن بەرامبەر بایکۆتەکانی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران، سپاس کرد  . 

باڵوێزی ئێراق لە بەغدا وتی: بێ گومان دەوری ئێران لە شکستی تیرۆریستان کە لەلایەن ئەمریکا و زایۆنیستەکانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بووەتە هۆی  تووڕەیی دوژمنان.

مەسجدی بە ئاماژەدان بە ئاستی باڵای  پێوەندی بازرگانی دوو وڵات ، باسی  ورەی بەرزی دوو دەوڵەت و گەلی دراوسێی کرد بۆ بەبردنەسەری ئاستی پێوەندییەکان بە تایبەتی لە بەشی بازرگانی و تیجاری و ئامادەبوونی کەرتی تایبەتی ئێران بۆ سەرمایەدانان لە ئێراق.

سەرپەیڤ