کانونی یه‌که‌م 05, 2018 17:16 Asia/Tehran
  • مالکی درێژەی ناکۆکی لەسەر کەمڵانی کابینەی عێراقی بە مەترسیدار زانی

سکرتێری گشتیی پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراق، سەرهەڵدانی ناکۆکی و کێشە لە پەرلەمانی عێراق و بێ ئاکامبوون لە کەمڵانی کابینەی ئەو وڵاتەی بە مەترسیدار زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، "نوری مالکی" سکرتێری گشتیی پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراق هەموو باڵ ولایەنە سیاسییەکانی عێراقی بانگهێشت کرد بۆ وەلانانی ناکۆکییەکان وهەوڵدان بۆ تۆکمەکردنی کابینەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بڕیار بوو پەرلەمانی عێراق رۆژی ڕابردوو دەنگ بدا بە هەشت وەزیری پێشنیارکراوی کابینەی عەبدولمەهدی کە بەهۆی دەمەقڕەی نێوان پەرلەمانتاران، کۆڕی دەنگدان بۆ پێنج شەممەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی دواڕاپۆرەکان، دوو فراکسیۆنی سازندەیی و ئیسڵاح کە فراکسیۆنە سەرەکییەکانی لایەنگری حکومەتی عەبدولمەهدین، لەسەر بەربژێریی "فالح فەییاز" بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ ڕێککەوتوون بەڵام فراکسیۆنی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، لەگەڵیدا نەیارەتی کردووە.

لەمەڕ بەربژێریی وەزارەتی بەرگریش دەگوترێ، "سەلیم جبوری" سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو و"فەیسەڵ جەربا" لە فەرماندەرانی پێشووی سوپای عێراق، ئاشکراترین بەربژێران بۆ ئەو پۆستەن و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کراوە کە پەرلەمان سبەی لەوبارەوە بڕیاربدات.