کانونی یه‌که‌م 06, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • دانیشتنی سەرانی  سێ هێزی ئێراق سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ

لە دانیشتنی سەرانی هێزی سێیانەی ئێراق جەخت کرا لەسەر لەبەر گرتنی ڕێکارەکانی یاسایی بۆ توکمە کردنی کابینەی دەوڵەتی نوێ ئێراق و دەس بەکارکردنی دەوڵەت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بەدوای سەرهەڵدانی ناکۆکی سیاسی  لە نێوان  پارتەکان و ڕەوتە  ئێراقیەکان  لەسەر بەربژارەکانی پوستی  8  وەزەارەتی   بە جێی ماوی  دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی  نوێ  ئێراق کە بووەتە هۆی   وەدواکەوتنی  پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێ  و د انیشتنەکانی  پەرلەمانی ئەو وڵلاە بو دانی  دەنگی متمانە  بە بەربژێرەکانی  گرتنی ئەو پوستانەی بە دواوە بووە  ، د انیشتنێک  لە نێوان بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆمار ؛ موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان  و عادڵ عەبدولمەهدی   وەک  سەرۆکانی هێزی سێیانەی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو .  ماڵپەڕی فەرمی  سەروک کۆماریەتی ئێراق لەو بارەوە  ڕاپۆڕتی دا  کە لەو دانیشتنەدا  دوخی سیاسی  ئابووری  و ئاسایشی  ئێراق کەوتە بەر باس و لێکدانەوە و لایەنەکانی  بەشدار لەو دانیشە دا جەختیان کرد  کە دەبێ ڕێگاکانی  یاسایی بۆ توکمەکرانی  کابینەی نوێ و پێکهەاتنی  دەوڵەتی ئێراق لەبەر بگیردرێت . بەرهەم ساڵح لەو دانمیشتنەدا  خوازیاری لابردنی ناکۆکیەکان لە لایەن  پارتە ئێراقیەکان و  دوورە پەرێزی کردن لە پەلاماری زارەکی لە نێوان پارتەکان  و پاراستنی   یەکێتیی نیشتمانی و دەسکەوتەکانی دیموکراسی لەو وڵاتە بوو . شایانی باسە  کە زورترین ناکۆکیەکان لە نێوان پارتە سەخەرکیەکانی ئێراق لەسەر گرتنی پوستی و.ەزارەتخانەکانی بەرگری  ناوخۆ  و دادەوانی  لە دەوڵەتی نوێیە .