کانونی یه‌که‌م 10, 2018 11:10 Asia/Tehran
  • عەبدولمەهدی : پەیوەندیی عێراق و ئێران ناکەوێتە ژێرکارتێکەریی وڵاتانی دیکە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: پەیوەندیی عێراق و ئێران لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دوو وڵات دایەو ناکەوێتە ژێر کارتێکەری و زەخت وگوشاری وڵاتانی دیکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی هاوڕەوت نابێ لەگەڵ گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ، وتی: عێراق وەک وڵاتێکی سەربەخۆ درێژە دەدا بە پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بەتایبەت پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران بەگوێرەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە ئابووریی ئێران و عێراق گرێدراوی یەکترە، جارێکی دیکە پێی داگرت؛ هەڵوێستی بەغدا لە هەمبەر گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران هاوشێوەی هەڵوێستی یەکێتی ئوروپا، ڕووسیا، چین و ژاپۆنە.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند و لەدوو قۆناخدا گەمارۆکانی گەڕاندەوە سەر ئێران.

ئەو ئابلۆقانە ڕاستەوخۆ سێرە دەگرێتە خەڵکی ئێران و هەرچەشنە چەواشەکاریی ئەمریکییەکان لەوبارە، هەوڵدان بۆ پاسادانی بیروڕای گشتییە.

سەرپەیڤ