کانونی یه‌که‌م 12, 2018 08:07 Asia/Tehran
  • عادڵ عەبدولمەھدی ھەمیسان جەختی کردەوە کە عێراق نابێتە بەشێک لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر پێی داگرت:وڵاتەکەی نابێتە بەشێک لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی حەوتانەی خۆی دا لەگەڵ پەیامنێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەغدا نەیاری بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانە، پێی داگرت: بەم زووانە شاندێک لە عێراقەوە بۆ دانوستان و چارەسەریی کێشەی بایکۆتەکان بەرەو واشێنگتۆن وەڕێ دەکەون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتریش وێڕای جەخت کردن لە سەر نەیارەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران ڕایگەیاند بوو کە عێراق نابێتە بەشێک لە میکانیزمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.