کانونی یه‌که‌م 12, 2018 09:57 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران دا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان بەغداو تاران بە تایبەت لە ئابووری پێی داگرت.

ھومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری تەشنیم وێڕای ئاماژە کردن بە ھۆگریی جەماوەری وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران وتی: عێراق پێویستی بە سەرمایەدانانی کۆمپانیاکانی ئێرانە لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوانە وزەو کارەبا.

 سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ترسی ڕژێمی زایونی لە پتەو بوونەوەی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئێران و عێراق، وتیشی: ئەمڕۆ ئێران بووەتە وڵاتێکی گرینگ و دەستەڵاتدار لە ناوچەکەدا، لەم ڕووەوە پەیوەندیی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ یەکتر دەتوانێ ببێتە ھۆی ھێزمەند بوونی تەواوی وڵاتانی ئیسلامی.

ھومام حەمودی ،عێراقی وەک یەکێک لە وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا ھێنایە ئەژمارو وتیشی: ھاوکات لەگەڵ پەلەقاژەی بێ ئەنجامی ھێندێک لایەن بۆ تێکدانی پەیوەندیی قوڵ و ڕیشەداری ئێران و عێراق، پەرەسەندنی پەیوەندیی دۆستانەی دەوڵەتی ئێستای عێراق لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بووەتە ھۆی نیگەرانیی دوژمنانی خۆڕاگری.

 

سەرپەیڤ