کانونی یه‌که‌م 13, 2018 14:59 Asia/Tehran
  • پارێزگاری واسیتی ئێراق: پێوەندیی ئێران و ئێراق ستراتژیک و بەدەر لە سنوورەکانە

پارێزگاری نوێی واسیتی ئێراق وتی : پێوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق ستراتژیک و بە دەر لە پێوەندیی سنوورییە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، محەممەد ئەلمیاحی پارێزگاری نوێی واسیتی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەیوب  دەرویشی  جێگری ڕێکخەری کاروباری  ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگەی ئیلام لە ڕۆژاوای ئێران ، لەسەر درێژەی هاوکاریی بازرگانی و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکان، پێداگری کرد  . 

پارێزگاری واسیتی ئێراق هەروەها دامەزرانی هێڵی ڕێگەی ئاسنی نێوان ئیلام  - کووت  و خێرایی دان بە ڕەوتی بازارچەی  شەهابی  -  چنگۆڵە و پێکهاتنی شاندێکی هاوبەش بۆ لابردنی گرفتی سنووری لەنێوان ئێران و ئێراقی  داوا کرد  . 

پارێزگەی  ئیلام  430 کیلومەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێراق هەیە کە زۆربەی لە دراوسێتی پارێزگەی  واسیت دایە.

سەرپەیڤ