کانونی دوھەم 10, 2019 07:41 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گەشتەکەی پەمپێئۆ بۆ عێراق بە فڕۆکەیەکی سەربازی

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی سەربازی بۆ عێراقیش ناڕەزامەندیی جەماوەری ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە.

گەشتەکەی ڕۆژی چوارشەممەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق بە فڕۆکەیەکی سەربازی و ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە موستەشاران و ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا، وەک سەردانەکەی تاریکەشەوی داناڵد ترەمپی سەرۆک کەماری ئەو وڵاتە بۆ پارێزگای ئەنبار، کاردانەوەی ناڕەزایانەی عێراقییەکانی ورووژاند.

گەلێک لە کاربەڕانی کەشی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەشتی پەمپێئۆ بۆ عێراق بە ھۆی فڕۆکەیەکی سەربازیان بە شێوازی جۆربەجۆر لێک داوەتەوەو ڕەخنەیان لێ گرتووە.

کۆمەڵێک لە کاربەران ھۆی ئەم کارەیان ھەروەک سەردانەکەی تاریکەشەوی ترەمپ بۆ مۆڵگە سەربازییەکەی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق بۆ ترس و تۆقانی کاربەدەستانی ئەمریکی و گەڕاندووەتەوەو کۆمەڵێکیش وەک نیشانەی گوێ نەدانی واشێنگتۆن بە سەروەریی نیشتیمانیی عێراق و سوکایەتی کردن بە گەل و دەوڵەتی ئەم وڵاتە لێکیان داوەتەوە.

کەریم موحەممەداوی ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراقیش گەشتەکەی پەمپێئۆ بە فڕۆکەیەکی سەربازیی وەک ھەڕەشەیەکی دژی سەروەریی نیشتیمانیی عێراق و سوکایەتی کردن بەم وڵاتە لێکی دایەوە.

موحەممەداوی وتویەتی: گەشتەکەی پەمپێئۆ بۆ بەغدا بە فڕۆکەی سەربازی بە مەبەستی سەپاندن و درێژکردنەوەی ماوەی ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا لە عێراق و بەکار ھێنانی خاکی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارو عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ