کانونی دوھەم 10, 2019 08:32 Asia/Tehran
  • پەلاماردانی ماڵی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیی عێراق

ھێرشبەرانی چەکدار ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرکردەیەکی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە شاری بەسرەی باشووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ھێرشبەرانی چەکدار بە کەڵک وەرگرتن لە دوو ترۆمبیل ڕۆژی چوارشەممە دەستیان کرد بە تەقە کردن بەرەو ماڵی ئەبوتۆراب تەمیمی لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ناوچەی بورازعیەی باشووری شاری بەسرە.

ئەبوتۆراب تەمیمی دوای ئەم ھێرشە وتی: تەقەی ھێرشبەرە چەکدارەکان بەرەو ماڵەکەی زیانی گیانی و ماڵیی بەدواوە نەبووە.

ئەم سەرکردەیەی حەشدی شەعبیی عێراق پێی داگرت: ئاوا ھێرشگەلێک تەنیا ھەڵوێستی ئەم ھێزانە بۆ سڕینەوەی تاقمە تیرۆریستەکان پتەوتر دەکاتەوە.

ئەبوتۆراب تەمیمی لە سەرکردەکانی باڵای حەشدی شەعبی و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕیجالی عێراقە کە یەکێک لە پاڵێوراوەکانی لە بەسرەدا لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ڕابردوو توانی ڕێی لە پەرلەمانی عێراق بکەوێت.

 

سەرپەیڤ