کانونی دوھەم 10, 2019 12:12 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی نەوتی ئێران و عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانیان

وەزیرانی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە سەر ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق و لە لایەن سامر غەزبان ھاوتای عێراقیی خۆی پێشوازیی لێ کرا.

زەنگەنە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بەستێنی ھاوکاریی زۆر لە نێوان دوو وڵات دا ھەیە، وتی: لەم گەشتەدا زنجیرە دیدارێکمان دەبێت لە گەڵ ھاوتای عێراقیم و ھەروەھا بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: لە نێوان دوو وڵات دا خاڵی ھاوبەشی زۆر ھەن و بەم پێیە ھاوکاریی نێوان دوو وڵات گەلێک بەربڵاوە.

سامرغەزبان وەزیری نەوتی عێراقیش وێڕای پێداگرتن لە سەر خاڵە ھاوبەشە زۆرەکانی نێوان دو وڵات ھیوای دەریڕی کە دانوستانەکانی نێوانیان سەرکەوتوو بێت.

بڕیارە وەزیرانی نەوتی ئێران و عێراق لە بارەی ھاواھەنگیی پێویست لە ھەرێمی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت«ئۆپێک» پێکەوە ڕاوێژ بکەن.

وەزیری نەوتی ئێران ھەروەھا بڕیارە بە شێوەی جیاجیا چاوی بە عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارو لوی خەتیب وەزیری کارەبای عێراق دیدارو وتووێژ بکات.

ئێران و عێراق لە بواری وزە ھاوکاریی باشیان ھەیەو ناردەی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ئێستا نزیکەی ١٥ ملوێن مەتری سێجایە.

سەرپەیڤ