پەلاماری خۆ کوژی لە ڕوژئاوای ئێراق ؛ زیاتر لە 25 کوژراو و بریندار
کانونی دوھەم 11, 2019 18:25 Asia/Tehran
تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە پارێزگای ئەنبار لە ڕوژئاوای ئێراق ، ز یاتر لە 25 کوژراو بریندار ی لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزوینی ئەلمەیادین ، بە هۆی تەقینەوەی ڕۆژی هەینی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە بازاڕی شاری قایم لە دەڤەری پرێزگای ئەنباری ئێراق 2 کەسی سیڤیل کوژران و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون . بە پێی دوایین ڕاپوڕتەکان دوو هوکاری خۆکوژ ، ئەو ئوپڕاسیونەی لە دەرکەی چوونە ناوەی باشووری شاری قائم ی ئێراق بەڕێوە چوو بوو . هەروەها سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە پەلاماری تڕوڕیستانی داعشی بۆ سەر بنەماڵەیەک لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا . بە پیی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیە ئەندامێکی ئەو بنەماڵەیە گیانی خۆی لە دەس دا و حەوت کەسی دیکە بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ بریندار بوون .