کانونی دوھەم 12, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی ناڕازیانەی خەڵک لە بەسرەی عێڕاق

دانیشتوانی بەسرە، لە باشووری عێڕاق ، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕزایانە ، خوازیاری باشتر بوونی خزمەت گەیاندنی دەوڵەت بەم شارە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، ژماریەک لە دانیشتوانی بەسرە ی عێراق هەینی شەو بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان، لەسەر سزادانی گەندەڵکاران، باشتر بوونی خزمەت ودابین کردنی دەرفەتەکانی کار لەم شارە پیداگریان کرد. خۆپیشاندەرانی عێراقی بە هەڵدانی درۆشم گەلێک لە مەڕ وەڵامدانەوەی دەوڵەت وئەنجومەنەکانی ستانی بە دواکاریەکانیان ، بڕێک لە ڕێگاکانی پێوەندی گرتن بە ناوەندی بەسرەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین داخست. ستانی نەوتاوی بەسرە لە باشووری عێڕاق لەزۆرماوەلەمەوپیش شایەتی خۆپێشاندانی بەربڵاوی خەڵک بە هۆی کەمبوونی خزمەتەکانی دەوڵەت ،پەرەی بیکاری وگەندەڵیە.