کانونی دوھەم 12, 2019 18:51 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی هەڵمەتی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بەدژ داعش لەرۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە

سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، هەڵمەتی نوێی دژ بە ترۆریستانی داعش لە "خانەقین" پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، هیزە ئاسایشییەکانی عێراق بەپاڵپشتی کۆپتەرەکانی سوپای ئەو وڵاتە بنکەو پێگەکانی داعشیان لە خانەقین، باکوری رۆژهەڵاتی باقوبە بۆردومان کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پەنجا ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ش لە شاری سلێمانی بەدەست هێزە ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق قۆڵبەست کران.

حکومەتی عێراق، دیسەمبەری٢٠١٧ ڕزگارکرانی خاکی ئەو وڵاتە لەچنگ گرووپی ترۆریستیی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام چالاکیی پرژ و بڵاوی ئەندامانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەناوچە جیاجیاکانی عێراق بەردەوامە.

سوپا، هێزە ئاسایشییەکان و حەشدی شەعبیی عێراق لەئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا تائێستا توانیویانە، پاشماوەکانی داعش لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بگرن و ژماریک لەوان بکوژن.

سەرپەیڤ