عێراق : پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختیی قودس هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدایە
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە ، هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی ، داکۆکیی لە دۆزی فەلەستین و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بەپێتەختیی قودسە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد عەلی حەکیم ، رۆژی یەکشەممە لە دیداری رامی حەمدوڵڵا سەرۆک وەزیرانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەپە راوێزی دانیشتنی ئابووریی کۆمکاری عەرەبی لە بەیرووت گوتی : بەغدا سەرنجێکی تایبەتی ئەدا بە دۆزی فەلەستین و کارتێکەریەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامی ناوچەکە و بۆجارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەسەر هەوڵێستی نەگۆڕی خۆی لەمبارەوە .
حەکیم لەم چاوپێکەوتنەدا دوای ئاگاداربوونەوە لە دوایین رەوشی فەلەستین ، جەختی کردەوە لەسەر پێوستیی باشبوونی رەوشی ئابووریی و بژیوی شارومەندانی فەلەستینی و کەمکردنەوە لە ئازار و ڕەنجی ئەوان .
دوو لایەن هەروەها لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی فەلەستین و رەوشی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد .