شوبات 09, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئێراق، سوریا و ئێران لە شەڕی سایبری  بە دژی داعش

وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێراق ڕایگەیاند : ئەم وڵاتە و سوریا بە هاوکاری تەکنیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی سایبری بە دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا کە شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستان دێتە ئەژمار، پێکەوە هاوکاری دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر بەیاتی قایم مەقامی  وەزیری پێوەندییەکانی ئێراق لە کاروباری تەکنیکی و ئەندازیاری ڕۆژی  شەممە لە بەغدا وتی :  ئێراق بەنیازی کەڵک وەرگرتن لە توانایی ئینترنێتی وڵاتانی دەورووبەر وەک ئێران، ئەردەن و تورکیایە  هەتا ئەگەری گواستنەوەی هەموو بەرنامەگەلێک کە لە ئینترنێت لەم ناوچەیە کەڵک وەردەگرن، هەبێت  .

بەیاتی بەڕاگەیاندنی ئەمەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئێراق و سوریا لە ساڵانی ڕابردوو لە تەکنولۆژی نوێی پێوەندی بۆ برەوپێدانی بیرۆکە و پاسادانی تاوانکارییەکانیان کەڵک  وەردەگرن، وتیشی : ئێستاکە  دوو وڵاتی ئێراق و سوریا هەوڵ دەدەن لە تەکنۆلۆژی  هەواڵگری بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستیانە کەڵک وەرگرن.

قایم مەقامی وەزیری پێوەندییەکانی ئێراق هەروەها باسی  هاوکاری ئێراق لەگەڵ  ئوسترالیا لە بواری هاویشتنی سەتەلایتی ئێراقی بۆ کەشی کرد  .

سەرپەیڤ