سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح: ئەمریکییەکان ھێندە ئازا نین بە شارەکانی عێراق دا بسوڕێنەوە
ھادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه که باس له بڵاوه‌پێکرانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عیراق ده‌که‌ن و پێی داگرت: ئەمریکییەکان ھێندە ئازا نین کە بتوانن بێ خەم بە شارەکانی عێراق دا بسوڕێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە،ھادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و رێکخراوی چه‌کداریی به‌در له وتارێکدا که له پارێزگای دیاله پێشکه‌شیکرد، رایگه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌وه ترسنۆکترن بتوانن به شاره‌کانی عیراقدا بسوڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ش کە له‌باره‌ی بڵاوە پێکرانی ھێزی ئەمریکی لە شارەکانی عێراق دا باس دەکرێت، ته‌نها درۆ و دەلەسەو پڕوپاگه‌نده‌یه.
عامری جه‌ختیکردوه‌وه: ڕێگه به‌بوونی هیچ هێزێکی وشکانی و بنکه‌یه‌یکی ئاسمانیی ئه‌مریکا ناده‌ین و په‌رله‌مانی عێراق لەم بارەیەوە دوا بڕیار ده‌دات.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح وتیشی : لاریمان نییه راوێژکاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ مه‌شق و راهێنان بمێننه‌وه، ھەڵبەت دیارە ئه‌وه‌ش بە پێی بڕیار‌و ڕەزامەند بوونی حکومه‌تی عیراق ده‌بێت.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند که : پشتیوانی له پرۆسەی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕژێمی داگیرکەری زایونی ده‌کات و هه‌موو ئه‌وا که‌سانه‌ش ره‌ت ده‌کاته‌وه که خۆیان راده‌ستی ئیسرائیل کردوه، بێ گومان لە سەر ئەم ھەڵوێستەشی سوور‌و مکوڕ دەبێت و وێڕای پارێزگاری کردن له سه‌روه‌ریی خاکی نیشتمانەکەی رێگه به‌که‌سیش نادات کە سه‌روه‌ریی خاکی عیراق پێشێل بکات.
ئەو قسانەی ھادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و رێکخراوی چه‌کداریی به‌در دوای ئەوە دێت کە، میدیاکانی جیهان ماوەیەک لەمەوبەر وایان بڵاو کرده‌وه که سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی شه‌ممه 9ی شوباتی 2019 چه‌ندین کاروانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بینراون که هاتونه‌ته پارێزگای ئه‌نبار کە وەک باسیشیان کردووە گوایە ئه‌و کاروانە سه‌ربازییانه له سوریاوه هاتوونەتە نێو خاکی عیراقه‌وه.
جێگای ئاماژەیە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رۆژی یه‌کشه‌ممه 3ی شوباتی 2019، له‌میانی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌یەکی که‌ناڵی سی بی ئێس، رایگه‌یاند که هێزه‌کانیان له عیراق بۆ چاودێریکردنی ئێران ده‌مێننه‌وه.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر سه‌رۆکی ئه‌مریکا ره‌خنه‌ی زۆری له هاتنی سوپای وڵاته‌که‌ی بۆ عیراق ده‌گرت و ده‌یوت: ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا بووە بە درێژایی مێژوودا.
بە لەنێو چوونی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە دیسامبەری ٢٠١٧، جەماوەری ئەم وڵاتە، کۆتلە سیاسییەکان، کەسایەتی و میدیاکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی بیانی لەوانە ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن، کەچی لە بەرامبەردا ئەمریکییەکان نەک ھەر ئامادەی کشانەوە لەم وڵاتە نین، بەڵکو ھەڕەشەو گوڕەشەو جوڵانەوەکانی خۆشیان دژی جەماوەری عێراق و ھەوڵی لاواز کردنی بنەماکانی بەرگریکارانە و ھێزەکانی پارێزەری وڵات، بەدیاریکراوی، حەشدی شەعبی پەرە پێ داوە.