شوبات 11, 2019 11:19 Asia/Tehran
  • روسیا لەبەغداوە 27 منداڵی داعشی رەوانەی وڵاتەکەی کردەوە

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی روسیا بە فرانس پرێسی رایگەیاند؛ 27 منداڵی روسیی سزادراوی داعش لە بەغداوە بۆ مۆسکۆ گەڕێندراونەتەوە.

بەوتەی لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی روسیا 27 منداڵی روسی کەلەعیراق بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گروپی تیرۆستی داعش دەستگیرکراون رەوانەی مۆسکۆ کراونەتەوە.

باسی لەوەشکردوە، کەسوکاری ئەو منداڵانە لەماوەی سێ ساڵی سەرهەڵدانی گروپی تیرۆرستی داعش پەیوەندییان بەگروپەکەوە کردووە و لەشەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.

کۆتایی ساڵی دوای وتاری ساڵانەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا ڕایگەیاند منداڵی داعشە روسیەکان دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان، 30 منداڵی تری روسی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەوانەی مۆسکۆ کرانەوە.

 بەوتەی لێپرسراوانی کرملین زیاتر لە 115 منداڵی روسی کەتەمەنیان لەخوار 10 ساڵە لەگەڵ 8 منداڵی تر کەتەمەنیان لەخوار 17 ساڵە تائێستا لەعیراقن.