شوبات 14, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی ٣٠ شاروومەندی ئێراقی لە ژێر چنگی داعش ڕزگار کرد

هێزەکانی بەسیجی جەماوەریی ئێراق ناسراو بە "حەشدی شەعبی" ڕۆژی چوارشەممە توانیان ٣٠ کەسی مەدەنی ڕزگار کەن کە لە لایەن هێزەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە لە زنجیرەچیاکانی "مەکحول" لە پارێزگای سەڵاحەدین: هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە، گەمارۆ درابوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ ئەم شاروومەندە ئێراقییانە کە بۆ ڕابواردن و سەیران خۆیان گەیاندبوویە چیاکانی "مەکحول" لە لایەن هێزەکانی داعشەوە گەمارۆ درابوون.

بە گەیشتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەو ناوچەیە تیرۆریستانی داعش هەڵاتن.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.