شوبات 20, 2019 11:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی سوئیس لەسەر دادگەییکرانی ترۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا

سوئیس ڕایگەیاند؛ ئەو هاووڵاتییە سوئیسیانەی لە عێراق و سوریا پەیوەستی گرووپی ترۆریستیی داعش بوون، پێویستە هەر لەو دوو وڵاتەدا دادگەیی بکرێن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، "کارین کلەر سوتر" وەزیری دادی سوئیس رۆژی سێ شەممە بەڕاگەیاندنی هۆگریی ئەو وڵاتە بۆ دادگەییکرانی شارومەندانی سوئیسی ئەندامی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق  و سوریا لە خاکی هەمان دوو وڵاتدا لەجیاتی دادگەییکران لە سوئیس، ڕایگەیاند، ئاسایشی خەڵک و هێزی سەربازی و پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئەولەویەتی حکومەتە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دەم ود ەزگە هەواڵگرییەکانی سوئیس، نەوەد و سێ شارومەندی سوئیسی لە ناوچە شەڕتێداکان ئامادەبوون کە حەفتاو نۆ کەسیان لە سوریا و عێراق بوون.

مەرگی بیست و حەوت کەس لەو هاووڵاتییە سوئیسیانە پشت ڕاست کراوەتەوەو ١٣ کەسی دیکەشیان گەڕاونەوە ئەو وڵاتە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان و هاوپەیمانانی تری خۆی ویستووە، فکرێک بەحاڵی ئەو ٨٠٠ داعشەیکەوتوونەتە دەست هێزە ئەمریکییەکان لە سوریادا  بکەن، دەنا ئازادیان دەکات.

رۆژاواییەکان کە لەهیچ هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی ترۆریستان لە عێراق و سوریا درێخیان نەکرد، ئێستا لەگەڵ نیگەرانی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی ئوروپایی داعش بەرەوڕوون.

سەرپەیڤ