شوبات 20, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • پێداگریی بەغدا لەسەر نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق

نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی"بەرەنگاربوونەوەی میدیایی و فکریی داعش" وتی: بەغدا نەیاری ئامادەبوونی سەربازانی بیانی و هێنانەدی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فالح فەییاز" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی ونوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارەمین جڤینی نێونەتەوەیی "بەرەنگاربوونەوەی میدیایی و هزریی داعش" کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا بەڕێوە چوو، وتی: ڕێککەوتنی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنیا لەبواری بەرەنگاربوونەوەی داعش و مەشق کردن بە هێزە عێراقییەکانەو هیچ ڕێککەوتنێک لەمەڕ ئامادەبوونی سەربازیی ئەو هێزانەو یان پێگە سەربازییەکانیان لە خاکی عێراق لەئارادانییە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەیارمەتیدانی عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر گرووپی تەکفیریی زایۆنیی داعش، وتی: عێراق نەیاری ئەوەیە خاکی وڵاتەکەی ببێتە پێگەو سەکۆیەک بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی دیکە.

"جۆی هود" کارگێری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش لەو جڤینەدا ئیدیعای کرد: ئەمریکا هیچ چەشنە پێگەیەکی سەربازی لەخاکی عێراقدا نییەو هەموو ئەو پێگانەی هێزی ئەمریکییان تێدایە، بەهاوبەشیی هێزە عێراقییەکانە.

کارگێری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەروەها وێڕای دڵهێشان لە میدیا ناوچەییەکان کە واشنگتۆن بە پێکهێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش تۆمەتبار دەکەن، ئیدیعای کرد: ئەو چەشنە راگەیاندنەی میدیاکان بەئامانجی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

لێدوانەکانی ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر بەئاشکرا جەختی کردبوو: حکومەتی باراک ئۆباما، داعشی دروست کردووەو هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەمریکا لە هاتنەدی ئەو دامەزراوە ترۆریستییە دەوری بووە.

سەرپەیڤ