ئادار 11, 2019 15:15 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی ڕوحانی بۆ عێراق، چاوپیكەوتنێکە بە ئامانجی ستراتژیکەوە

"حەسەن ڕوحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان بە پێی بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی باڵادا و بە مەبەستی دیدارێکی 3 ڕۆژان، گەیشتە بەغدا. ئەم سەفەرە، چاوپێکەوتنێکی ستراتژیکە و هەلێکی لە باریشە بۆ لێک حاڵی بوونی زیاتر و ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان تاران و بەغدادا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلامی بەغدا لە لایەن سەرۆک کوماری عێراقەوە بە فەرمی پێشوازی لێکرا .

لەم ئاهەنگەدا دوای لێدرانی سروودی نیشتمانیی ئێران و عێراق ، حەسەن روحانی سەرۆکی ۆماری ئیسلامیی ێئران و بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق یەکەی تایبەتیان بەسەر کردەوە و لە پاشان شاندە باڵاکانیان بە یەکتر ناساند .

"حەسەن روحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندییەکانی نیوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقی بەم شێوەیە نەخشاند:

ئەمڕۆکە ئێران و عێراق ئەتوانین بڵێین لە هەموو بوارەکاندا و لەوانە: هاتووچۆ، هێنان و بردن و گواستنەوە، گەشتیاری، زیارەت، بازرگانی، سەرمایەنانەوە، پرسە سیاسییەکانی ناوچەیی و نیودەوڵەتیش پێکەوە هاریکاری دەکەن و لەوانەیە بابەتێک لەئارادا نەبێت کە بتوانین لە پەیوەندییەکانی نێوان دوولادا، ئاماژەی پێ نەکەین. ئەمڕۆکە پەیوەندی ئابووریی ئێمە نزیک بە 12 ملیارد دۆڵارە لە ساڵدا و ئەم پەیوەندییەش بە هاسانی ئەتوانین لە داهاتوودا بیگەینینە 20 ملیارد دۆلار.

تاووتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی و هاوکاری ناوچەیی بە گرینگترین ئامانجەکانی سەردانی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق ڕاگێندراوە.

پرسە ئابوورییەکان، ئاسنەڕێی نێوان خوڕڕەمشار و بەسرە، هاوکاری لەبواری وزە و وەدیهێنانی ناوچەی هاوبەشی پیشەسازی، دانوستانی بانکی و بازرگانی، ڤیزە، شەتولعەرەب و پاقژکردنەوەی ئەروەندیش لەو بابەتانەی ترن وا لە سەردانەکەی بەڕێز ڕوحانی بۆ عێراق، باسیان لەسەر دەکرێت.

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەبارەت بە ڕێککەوتننامەکانی ئەم سەفەرە، گوتی:
هیوادارین ئەو ڕێککەوتنانە و ئەو هەنگاوانەی وا بڕیارە بە مەبەستی بەڕێوەچوون و دابەزاندنی ڕێککەوتننامەکان جێبەجێ بکرێت، یارمەتیی خەڵکی ئێران و عێراق بدات بۆ گەیشتن بە قۆناغی نۆژەن کردنەوە، لەپاش سەرکەوتنی پڕلە شانازیی گەلی عێراق لەسەر تووندئاژۆیی تەکفیرییەکان کە ئێمەش شانازیی ئەوەمان هەبوو هاوڕێی گەلی عێراق بین.

لەم سەردانەدا، شاندەباڵاکانی دوو وڵاتیش لە کۆبوونەوەی هاوبەش و هەروەها جیاواز لەگەڵ هاوتاکانی خۆیان، دوا ڕەوشی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتن و هاوکارییەکان و هەروەها هەلی نوێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ تاووتوێ دەکەن.

 

سەرپەیڤ