نیسان 19, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • شارەوانیی تاران ئامادەی هاوکاری لە گەڵاڵە شارییەکانی بەغدایە

شارەوانیی تاران ڕایگەیاند، ئەو شارەوانییە ئامادەیە هاوکاریی شارەوانیی بەغدا بکات لە جێ بەجێ کردنی پرۆژە شاریەکاندا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "پیروز حەناچی" شارەوانی تاران رۆژی هەینی لەدیدار لەگەڵ "سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەبەغدا وێڕای شیکردنەوەی تواناو پتانسێلەکانی شارەوانیی تاران و کۆمپانیا ئێرانییەکان لە جێ بەجێ کردنی پرۆژە مەزنە شاریەکان، بەتایبەت ئەو گەڵاڵەو پرۆژەی وەک هێڵی مێترۆ، پەرەپێدانی سەوزایی لەشاردا، بەڕێوەبەرایەتی کردنی پاشەڕۆ و بنیات نانەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان وتی: کۆمپانیا ئێرانییەکان بە زانست و ئەزمونی فراوان، ئامادەی هاوکاری لەو بارەوەن لەگەڵ ئێراقدا و بۆ وێنە لەبەغدا.

سەیید عەممار حەکیمیش وێڕای ڕێزگرتن لە پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جیاجیادا، پێشوازی کرد لە پەرەی هاوکاریەکان لەنێوان دوو وڵاتدا بۆ وێنە لەمەڕ جێ بەجێ کردنی پرۆژە شاریەکان.

شارەوانیی تاران و شاندی یاوەری شەوی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتنی "زکری علوش" شارەوانی بەغدا، بۆ ڕاگۆڕینەوە لەبارەی پەرەی هاوکاریەکانی تاران-بەغدا سەردانی عێراقی کردووە.

سەرپەیڤ