نیسان 20, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • حەلبوسی:عێراق لەکەرەم ولە سایەی فەتوای زانایان وفیداکاری و گیان بەخت کردنی منداڵەکانی سەربەرز ڕاوەستاوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: عێراق ئەمڕۆ دوای شەڕی شەرافەتمەندانە لەگەڵ تیرۆریستەکان لە سایەی فەتوای مەرجەعیەت وفیداکاری منداڵەکانی سەربەرز وسەرکەوتوو ڕاوەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا ، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتاردانێکدا کرانەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی شەش دراوسێی عێراق، وتی کە ئەم وڵاتە دوای چەندین ساڵ توانیویەتی پلە وپێگەی خۆی لەناوچە بەدەس بێنێتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە ی عێراق ، حەلبوسی لەم بارەوە وتی: ئەمە عێراقە کە ئەمڕۆکە دوای شەڕی   شەرافەتمەندانە لەگەڵ تیرۆریستەکان بە فەزڵ وکەرەمی فەتوای زانایان وگیانبەخت کردنی منداڵەکانی سەربەرز وعەزیز ڕاوەستاوە. ناوبراو بە پیداگری لەسەرئەمە کە عێراق بە پشتیوانی برایان ودراوسێکانی، ئەمڕۆکە لە پلە وپێگەی ئێستاکەی ڕاوەستاوە، لەهەموو کەسانێک کە بە قسەی ناوبراو لە دۆخی دژواری عێراق یاریان کردووە، ڕێزی گرت. حەلبوسی بە پیداگری لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی عێراق، هەبوونی سنوور وبەرژەوەندی هاوبەشی لە هۆکارە سەرەکیەکانی هاوڕەوتی لەگەڵ دراوسێکان زانی ووتی: بەغدا پیداگری دەکات لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە پێوەندی باش ولەبار دامەزرێنێت. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا ئاماژەی کردە سیاسەتی نەچوونی ئەم وڵاتە بۆ ناو ڕیزبەندیە سیاسیەکانی ناوچەو وتی: لە کاتێکدا کە عێراق لەگەڵ ئێران پێوەندی کۆمەڵایەتی وئابووری هاوبەشی هەیە ، هاوکات لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی لە بانترین ئاستەکان، وتووێژێکی تری دەسپێکردووە وپێوەندی کوەیت وعێراق ئەمڕۆکە لە باشترین دۆخی خۆی دایە وئێمە لەگەڵ ئانکارا پڕۆژە گەلێکمان بە ئەنجام گەیاندووەد. ناوبراو لە بارەی پێوەندی عێراق وسووریایش ئاماژەی دایە کرانەوە تێپەڕگەکانی سنووری ولە بارەی ئەردەن بە ڕێککەوتنەکانی دوووڵات .