نیسان 24, 2019 08:46 Asia/Tehran
  • فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ھەمیسان باکووری عێراقیان بوردومان کردەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی چوارشەممە لە توییتێڕدا باسی شاڵاوی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەرناوچەی «خواکورک»ی باکووری عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە مۆڵگەو مەتەرێزو ھەماری چەک و چۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایان لە ناوچەی خواکورک بوردومان کردووە.

تورکیا لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بیانووی سەرکوتکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا سنووری خاکی عێراقی بەزاندووە. ئەم دەست درێژکاری و سنووربەزاندنانە کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھانی لێ کەوتووەتەوە.

شاڵاوی ئاسمانیی و تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری عێراق لە کاتی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە نێوان ئانکاراو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ژوئیەی ٢٠١٥ ەوە دەستی پێکرایەوە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.