نیسان 25, 2019 09:43 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆنگرەی «سپاسی ئێران» لە بەغدا

کۆنگرەی «سپاسی ئێران» بە ئامادە بوونی بنەماڵەی شەھیدانی موستەشارە ئێرانییەکانی شەڕی دژی داعش و بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، لەم کۆنگرەیەدا کە ڕۆژی چوارشەممەو ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی پێکھاتنی حەشدی شەعبی و بە بڵاو کردنەوەی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی جێ و شوێن و پلەوپایەی شەھیدانی بەرەڤانی کردن لە گڵکۆپیرۆزەکان دەستی پێ کرا، شەست بنەماڵەی ئێرانی و لوبنانیی شەھیدانی بەرەڤانی کردن لە گڵکۆ پیرۆزەکان و کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان، ئیرەجی مەسجیدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، سەردار مەھدیی ڕەببانی یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و کۆمەڵێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئێران بەشدار بوون.

ڕێزنان لە شەھیدانی موستەشارو بەرەڤانی کردن لە گڵکۆ پیرۆزەکانی ئێران کە لە شەڕی دژی داعش لە عێراقدا شەھید کرا بوون و ھەروەھا سپاسبێژیی بنەماڵەی شەھیدانی بەرەڤانی کردن لە گڵکۆ پیرۆزەکان لەو ئامانجانەی کۆنگرەی سپاسی ئێران ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ